ئەو شیرەی دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: راگەیاندنی تەندروستی هەولێر
100 قوتوو شیری رێگه‌پێنه‌دراو ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر ئاشكرای كرد، تیمه‌كانیان توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 100 قوتوو شیردا بگرن، كه رێگه‌پێدانی فه‌رمیی نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک دەستیان گرت بەسەر بڕی 100 قوتوو شیری جۆری (نوتریلۆن)، کە ئەم جۆرە شیرە لە وەزارەتی تەندروستی تۆمار نەکراوە و رێگەپێدانی فەرمی بۆ به‌كارهێنان نییە.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک بەردەوامن لە پشکنین و بەدواداچوونی ئەو شوێنانەی شیری منداڵان دەفرۆشن ، لە ئەگەری هەبوونی هەر جۆرە شیرێکی تۆمارنەکراوی وەزارەتی تەندروستی لە هەر شوێنێک خاوەنەکەی سزای دارایی دەدرێت و رێکاری یاسایی بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.