لە سلێمانی هەڕەشەی کرد و لە شەقڵاوە دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
لە قەزای شەقڵاوە تۆمەتبارێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی وێنەی کەسی لەبەرامبەر پارەدا دەستگیرکرا.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک و لە بنکەی هەواری شار لە سلێمانی بە هاوکاری پۆلیسی شەقڵاوە ئەو کەسە دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کەسێک کردووە داوای پارەی لێکردووە.
ئێستا تۆمەتبار (س، خ، س) لە دایکبووی 2003 بە بڕیاری دادوەر بە مادەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.