سەرەڕای ئەوەی تاپۆیان هەیە بەشێک لە خانووەکانیان روخێندرا

964+

سيروان خورشيد – دوزخورماتوو

بەبڕیاری پارێزگاری سڵاحەدین و بەسەرپەرشتی قایمقام و شارەوانی دوزخورماتوو هەڵمەتی روخاندنی بەشێک لەخانووە تاپۆکان کە زیادەڕۆییان کردبوو روخێندران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن شارەوانی و قایمقامیەتی دوزخورماتوو و پۆلیسی قەزاکە دەستیانکرد بە روخاندنی بەشێک لە خانوە زیادەڕۆییەکانی گەڕەکی (ئەق سو ) بەهۆی ئەوەی کە لەرابردوودا زیادەڕۆیانکردووە و بەشێک لە گەڕەکەکانیان داگیرکردبوو.

ئەو زیادەڕۆیانە ئێستا بەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکەوێت و دەڕوخێندرێت.

حەسەن زەینەلعابدین، قایمقامی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، هەستاوی بە روخاندنی سەرجەم ئەو زیادڕۆیانەی کە بەر پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەون، ئەو خانوانەشی بەردەکەون ژمارەیان نزیکەی 30 خانوو دەبێت.

وتیشی، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا بە زوویی پرۆژەکان ئەنجامبدرێت و ئەو کەسانەشی زیادڕۆییان کردووە بە رووخاندنیان هیچ کەسێک قەرەبوو ناکرێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی