خه‌ڵوزفرۆشه‌كه‌ى پێنجوێن ده‌ستگیركرا
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستانی پێنجوێن به‌وه‌یان زانى، كه خه‌ڵوزفرۆشێكی نایاسایی له ناو بازاڕى شاره‌كه‌یاندا هه‌یه و خه‌ڵوزه‌كه‌ى ساغ ده‌كاته‌وه.
خه‌وڵوزى نایاسایی ئه‌و جۆره خه‌ڵوزه ده‌گرێته‌وه كه له‌رێگه‌ى بڕینى دار‌و دره‌خت به‌شێوه‌ى نایاسایی دروست ده‌كرێت.
پۆلیسی دارستانی پێنجوێن به‌دوداچوونیان بۆ كرد و كابراى خه‌ڵوزفرۆشیان له‌ناو بازاڕدا ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
ئه‌مڕۆ 13.8.2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى هاوڵاتییەکه دەستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و پازدە فەردە خەڵوزیشدا گرتووه. .
وتیشی، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخستووه و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.