دیمه‌نێك له ئاگره‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شارباژێڕ... وێنه پۆلیسی دارستانى سلێمانى
دارى سروشتى و پوش و پاوان به‌یه‌كه‌وه سووتان
ئاگره‌كه‌ى شه‌وى رابردووى شارباژێڕ 10 هه‌زار دۆنمى سووتاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو ئاگرێكی گه‌وره له سنوورى شارباژێڕ كه‌وته‌وه و بووه هۆى سووتانى نزیكه‌ى 10 هه‌زار دۆنم، له دارستانی سروشتی و پوش و پاوان.
ئاگره‌كه لە سنووری گوندەکانی بارێی گەورە، بارێی بچووك، موسەك و تیمار کەوتبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی به‌م به‌یانییه بڵاویكرده‌وه، بەهۆی سەختیی شوێنى ئاگره‌كه و بوونی مین و تەقەمەنی، نه‌یانتوانیوه به‌ئاسانى ئاگره‌كه کۆنترۆڵ بكه‌ن.
ده‌شڵێت، بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارباژێڕ و پۆلیسی پاسەوانی سنوور و هاوڵاتیانی سنوورەکە، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .