بەدواداچوونی 964
کام جۆری موبەریدە کارەبا کەمتر خەرج دەکات؟
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
بازاڕ پڕە لە جۆرەکانی موبەریدە، بەڵام ئەوانەی لەگەڵ پڕۆژەی رووناکی دەگونجێن و لەرووی تێچووەوە کەمتر کارەبا سەرف دەکەن، تایبەمەندی خۆیان هەیە، شارەزاییەکێش دەڵێت “باشترە موبەریدی تازەکان بەکاربهێندرێن”.
عەبدولسەلام سەعید، شارەزا لە جۆرەکانی موبەریدە ئەوە بۆ 964 رووندەکاتەوە کە هەموو موڤەریدەکان چونیەک نین بۆ خەرجکردنی کارەبا، ئەو پێی باشە کە جۆرە پلاستیکەکەی موبەریدە باشترە لە ئەو جۆرەی کە بە ئاسن دروستکراوە.
دەشڵێت “بەپێێ تاقیکردنەوەکانی خۆم موبەریدەی نوێ کە پلاستیکەکانن مانگانە ئەگەر بەبەردەوامی کاربکات بایی نزیکەی 13 هەزار دینار کارەبا سەرف دەکات، بەڵام ئاسنەکان مانگابنە دەگەنە 30 هەزار دینار”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن