"پاڵپشتی ئەمریکا بۆ عەلی زەیدی"

بارێک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە بەغدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەزای ئابووریی عێراقی نەبیل مەرسومی لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردەوە، بارێک لە دۆلاری ئەمریکی بە شێوەی کاش دوێنێ گەیشتە بەغدا، ئەمەشی وەک پاڵپشتی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق و سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو وەسف کردووە.

مەرسومی پێشبینی کردووە، بە گەیشتنی ئەو بڕەپارەیە بۆ عێراق، وادەکات ئەم هەفتەیە نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزێت.

عێراق مانگانە نزیکەی ملیارێک دۆلار بە دوو وەجبە لە ئەمریکا وەردەگرێت، کە پارەی فرۆشتنی نەوتە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی راگەیاندراو یان زانیاری لە بارەی گەیشتنی بارە دۆلارەکە پشتڕاست نەکردووەتەوە.

داهاتی مانگانەی عێراق بۆ 750 ملیۆن دۆلار دابەزی و مەترسی...

داهاتی مانگانەی عێراق بۆ 750 ملیۆن دۆلار دابەزی و مەترسی لەسەر موچە هەیە