لێکۆڵینەوە دەکرێ

لە ئەنبار تونێلی چاودێریی دۆزرایەوە و هی داعشە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دۆزینەوەی تونێلێکی لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، کە شانەی نوستووی چەکداری داعش لەورێگەیەوە چاودێری دۆخی ئەمنی و کاروبارەکانی خۆیان کردووە.

لە سنوری پارێزگای ئەنبار، دەزگاکە بەدواداچوونەکانیان بۆ پاشماوەکانی داعش بەردەوامی هەبووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.4.2026 لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییەکانی دەزگاکەیاندا بۆ لە ناوبردنی پاشماوەکانی داعش، ئەمڕۆ لە ئەنبار تونێلێکیان دۆزیوەتەوە، کە گروپێکی چەکدارانی داعش وەک بنکەی چاودێریی بەکاریان هێناوە.

ئێستا تونێلەکە لە ژێر دەستی هێزە ئەمنییەکاندایە، لێکۆڵینەوە لە بەشی ناوەوەی تونێلەکە دەکەن.

لە ئەنبار و سلێمانی سێ چەکداری داعش دەستگیرکران

لە ئەنبار و سلێمانی سێ چەکداری داعش دەستگیرکران