کوڕە کوردێک و کەسێکی دیکە لە ئێران لەسێدارەدران
بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل
کوڕە کوردێک و کەسێکی دیکە لە ئێران لەسێدارە دران
964+
شۆڕش قادری
دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڵاویکردەوە، بەربەیانی ئەمڕۆ دوو کەسی دیکە بەناوەکانی یەعقوب کەریم پور و ناسر بەکرزادە بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دراون.
ناسر بەکرزادە خەڵکی ورمێ بوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشتر دایک و باوکی بێتاوانی کوڕەکەیان راگەیاندبوو و داوایان کردبوو سزاکەی هەڵبوەشێنرێتەوە.
بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەنیا لە مانگی رابردوودا لانیکەم 26 کەس لە ئێران لەسێدارەدراون.