وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی:

“حاجیانی کوردستان بە فڕۆکە گەشت دەکەن”

شۆڕش قادری

دواجار وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کوردستان یەکلابووەوە کە بۆ حەجی ئەمساڵ، حاجیانی کوردستان لەڕێی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە گەشت بۆ سعودیە بکەن.

بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم، دوای گفتوگۆ لەگەڵ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراقی و کۆمپانیای فڕۆکەوانی عێراقی، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە بڕیار بدەن، گەشتی حاجیان لەهەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ئەنجام بدرێت.

رۆژی پێنجشەممە 7.5.2026 یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی هەولێر و رۆژی دواتر لە سلێمانی دەستپێدەکات.

پیشتر قەراربوو بەهۆی جەنگی ئێران و ئەو دۆخەی لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە، گەشتی حاجیانی ئەمساڵ تەنیا لەڕێی وشکانییەوە بێت.