گەنجێک لە کاتی یاری تۆپی پێدا زمانی هەڵگەڕاوە و گیانی لەدەست دا
+964
زەید کۆچەر-دهۆک
لە کۆمەڵگەی چرە گەنجیکی تەمەن 18 ساڵ لە کاتی یاریکردندا لە یاریگەی بچووک زمانی قوت دایەوە و گیانی لە دەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە بە 964ی وت، گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی گوندی دارەتووی سەر بە ناحیەی کەلەکچییە لە قەزای شێخان، ئەمشەو لەگەڵ هاوڕێیەکانی یاریی تۆپی پێی کردووە لە کۆمەڵگەی چرە و لە پڕێکدا بەربووەتەوە و زمانی هەڵگەڕاوەتەوە .
وتیشی، راستەوخۆ ئەو کەسانەی لە یاریگەکەدا بوون، بردوویانە بۆ نزیکترین بنکەی تەندروستی کۆمەڵگەی چرە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانەی قەزای شێخان کراوە، بەڵام لە رێگە گیانی لەدەست داوە .
گەنجەکە خێزاندار نییە و بە ئەسڵ خەڵکی باکووری کوردستانە و ئاوارەی ناحیەی کەلەکچییە.
حاڵه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه یان قووتدانه‌وه‌ی زمان له كاتی یاریكردندا، به پێی شاره‌زایانی ته‌ندروستیی یاریزانان، زیاتر بۆ ماندووبوونی كه‌سه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها هۆكاری دیكه‌ی وه‌ك نه‌خۆشی دڵ و به‌ریه‌ككه‌وتنی توندی نێوان یاریزانان، بە تایبەتی بەریەککەوتنی سەر، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به پێی شاره‌زایانی ته‌ندروستیی وه‌رزشی، هه‌ر یاریزانێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بێت، ده‌بێت له ماوه‌ی 15 چركه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت و زوو زمانی بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی جووڵه‌یه‌كی ئاسان ده‌كرێت، كه به‌رزكردنه‌وه‌ی سه‌ریه‌تی بۆ دواوه، دواتر دانانی له‌سه‌ر ته‌نیشت، كه به‌مه زمانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ناسه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، دواتریش ده‌بێت راسته‌وخۆ بگه‌یه‌ندرێته نه‌خۆشخانه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا