مۆڵەتی پێنج رۆژیان پێدراوە
لە سلێمانی باڵەخانەکەت سەوز نەکەی سزا دەدرێی
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
خاوەنی ئەو پرۆژە و باڵەخانە بازرگانییانەی سلێمانی، کە لە زەوییەکانیاندا رووبەری سەوزایی پێویست نییە، دەبێت لە ماوەی پێنج رۆژدا سەردانی شارەوانی بکەن، ئەگەرنا سزا دەدرێن.
رێکەوتی 14.8.2023 دواوادەیە بۆ ئەوەی ئەو لایەن و کۆمپانیایانەی کە قەرزاری لەبری سەوزکردنن، سەردانی شارەوانی سلێمانی بکەن و دەستبکەن بە رێکارە ئیدارییەکان.
بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ژینگە، دەبێت هەر بینایەكی بازرگانی یان پڕۆژەیەكی وەبەرهێنان، رێژەی 25%ـی رووبەری زەوییەكەی سەوزبكات و پاراستنی سەوزاییەكەش لە ئەوستۆی خۆیدا بێت.
ئەگەر رووبەری پێویستی سەوزایی نەبوو، ئەوا دەبێت لە شوێنێكی تر رووبەری ماوە سەوز بكات.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ئەو لایەن و کۆمپانیایانەی بانگهێشت کراون، رووبەرێک زەوییان بۆ دیاریکراوە بۆ ئەوەی سەوزی بكەن.