یەکەم شت سوجدەی بردووە
بە کۆنمرەی 100 یەکەمی سەر ئاستی هەرێمە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم کچێکە لە هەولێر و بە خولی دووەم کۆنمەرەی 100ـی بەدەست هێناوە و دەڵێت دەچێتە کۆلێژی پزیشکی گشتی.
لاڤین کازم دەرچووی پۆلی 12 و یەکێک لە یەکەمەکانی هەرێم بە 964ـی وت، کە زانی ئەو نمرەی بەدەست هێناوە یەکسەر سوجدەی بۆ خوا بردووە و سوپاسی خوای کردووە و پاشان پیرۆزباییان لێکردووە.
وتیشی، رۆژانە نزیکەی 12 کاتژمێر بە بەردەوامی سەعی کردووە و تەنانەت لە رۆژەکانی کۆتایشدا نەچووەتە دەرەوە و لەگەڵ ماڵەوەش نانی نەخواردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی