مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە تەنیا دەچێتە نیویۆرک – وێنە؛ میدیای ئێران
سبەی بەڕێدەکەوێ
پزیشکیان بەتەنیا دەچێتە نیویۆرک و ئەمریکا ڤیزا ناداتە تیمەکەی
964+
شۆڕش قادری
پزیشکیان بەتەنیا دەچێتە نیویۆرک و ئەمریکا ڤیزا ناداتە تیمەکەی.
بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سبەینێ سێشەممە 22.9.2026 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو نیویۆرک بەڕێدەکەوێ.
سەفەرەکەی پزیشکیان پێنج رۆژ دەخایەنێت و میدیای ئێران دەڵێت، ئەمریکا رازی نەبووە ڤیزا بداتە تیمە رۆژنامەوانییەکەی و خۆی بەتەنیا دەڕوا.