نەخۆشخانەی ئامێدی بێ پزیشکی پسپۆرە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
قەزای ئامێدی کێشەی کەمی پزیشکی پسپۆر و بەشەکانی هەیە، بەرێوەبەری تەندروستی ئامێدیش دەلێت، شوێنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
هاوڵاتیەکی قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، چەند جارێک بەهۆی نەبوونی پزیشکەوە رۆشتوونەتە دهۆک، بەهۆی دوورییەوە خەرجییەکانیان دوو هێندە زیادی کردووە.
د.ئیبراهیم حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، لە ئێستادا هیچ پزیشکێکی پسپۆر لە شکاوی، نەشتەرگەری چاو، سووتان و چەند بەشێکی تریش لە نەخۆشخانەکەدسا نین.
وتیشی، “شوێنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات پزیشکی پسپۆر دابین بکەین”.
ژمارەی دانیشتووانی قەزای ئامێدی نزیکەی 130هەزار کەسە، تەنیا نەخۆشخانەیەکی گشتی لە سەنتەری ئامێدی، لەگەل 26 بنکەی تەندروستی لە هەر شەش ناحیە و کۆمەڵگا و گوندەکانی هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی