پۆلیس بە دوایان دەگەڕێت
لە گوندی کانی ماسی بە کارەبا ماسیان دەگرت
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، لە گوندی کانی ماسی دوای دوو کەس کەوتوون، کە سەرقاڵی راوکردنی ماسی بوونە بە کارەبا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە، ئەو دوو کەسەی بە کارەبا سەرقاڵی راوی ماسی بوونە دواتر هەڵهاتوونە بۆ ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە خانەقین.
تا پۆلیسی دارستانی خانەقین گەیشتووە، ماسیگرەکان بە کارەبا 126 ماسیان راو کردووە.
بە وتەی پۆلیسی گەرمیان، لەلای دادوەری لێکۆڵینەوە پەڕاویان بۆ کراوەتەوە تا دەدۆزرێتەوە.
گوندی کانی ماسی دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتوو، لە قەزای خانەقین.