نووسراوەکەیان ببینە

باوەنوور داوای گەڕاندنەوەی یانەکەیان دەکەن

+964
هونەر فارس- گەرمیان

یاریزانانی تیپە میللییەکانی ناحیەی باوەنور نووسراوێکیان ئاراستەی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەکەیان کردوە و داوای گێڕانەوەی یانەی باوەنوور دەکەن.

باوەنوور پێشتر خاوەنی بنکەی وەرزشی بووە و دواتر لە ساڵی 2007 بووە بە یانە و لە ساڵی 2009دا بە هۆی نەبونی یاریگه‌وە بە بڕیارێک یانەکەیان هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئێستا ناحیەكه‌ خاوەنی 14 تیپی میللی و یاریگه‌ی خۆیەتی و یاریزانانی تیپە میللییەکان بە مافی خۆیانی دەزانن یانەیان هەبێت، بۆ ئەو مەبەستە نووسراوی فەرمیشیان بە به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەکە داوە.

ئەفشین مەحمود، راهێنەری یەکێک لە تیپە میللییەکانی ناحیەکەیە، بە 964ی وت: یاریگه‌ و یاریزانی باشمان هەیە و بە مافی خۆمانی دەزانین داوای گێڕانەوەی مۆڵه‌تی یانەی باوەنوور بکەین.

وتیشی، دەمانەوێت لە رێگەی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیەوە داواکەمان بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وەرزش و لاوانی گەرمیان بگات و ئەوانیش بە سەرووی خۆیانی بگەیەنن.

ناحیەی باوەنوور سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و بە نزیکی 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە بەشی رۆژهەڵاتی قەزای کەلارەوە، سەرباری زۆریی ژمارەی تیپی میللی لە ناحیەکەدا، به‌ڵام ئێستا یانه‌ی وه‌رزشییان نییه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

باوەنوور داوای گەڕاندنەوەی یانەکەیان دەکەن