له 27000 گامێش 7000 یان مردوون
وشكەساڵی دانیشتوانی هۆڕەكانی ناچار كرد كۆچ بكەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وشكه‌ساڵى به‌رۆكى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى خوارووى عێراقی گرتووه و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسیش باس له ناوچه‌ى هۆڕه‌كان ده‌كات كه قوڕسایی وشكهساڵییهكه رووی تێكردووه و به‌شێك له دانیشتوانه‌كه‌ى ناچار كردووه، كۆچ بكه‌ن و نه‌توانن گامێشه‌كانیان به‌خێوبكه‌ن.
ئه‌هواره‌كان كۆمه‌ڵه زۆنگاوێكن ئاو له لقى رووباره‌كانه‌وه وه‌رده‌گرن به قامیش و زل ده‌وره دراون، زیاتر ماسی و گامێشی له‌ناودا ده‌ژین.
به‌پێی ئامارێكی رێكخراوی سروشتى عێراق، نزیكەی 27 هەزار سەر گامێش لە هۆڕەكانی ناوەڕاست و باشوورى عێراق هەن و زۆربه‌یان له‌ناوچه‌ى جبیهشن.
سادق عەتیە، شارەزایی کەشناسی عێراقى، به 964ـى وت، بەهۆی كەمئاوی و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دانیشتوانی هۆڕەكان دەستیان كۆچی هەڕەمەكی كردووە.
وتیشی “هۆڕەكانی ناوچەی حەویزە لە میسان بە تەواوی وشك بوون، هۆڕەكانی ناوچەی جیبەیش لە زیقار له وشكبونێكی ته‌واو نزیك بووه‌ته‌وه، ئەمەش كارەساتێكی گەورەیە بۆ ژینگەی عێراق”.
عەتیە، هۆكارى ئه‌و وشكه‌ساڵییه بۆ كه‌مبارانى و گرتنەوەی پشكی ئاوی عێراق لە لایەن وڵاتانی توركیا و ئێرانەوە، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كه واى له هۆڕەكانی باشووری عێراق كردووه، بە سەختترین وەرزدا تێبپەڕن.
ناوبراو له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی 964، ئه‌وه روونده‌كاته‌وه “له ماوەی چوار ساڵی رابردوو، كه‌مترین رێژه‌ى باران له ناوچه‌ى ئههواڕهكان باریوه، به‌ڵام هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه به‌تایبه‌تیش وڵاتى توركیایه، كه عێراق رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی وشكەساڵی كردووەتەوە”.
له‌باره‌ى ئێرانیشه‌وه ده‌ڵێت، پشكی ئاوی عێراق لە رووبارە لاوەكییەكان دەبڕێت، حكومەتی عێراقیش لە فشار خستنەسەر ئەو دوو وڵاتە بۆ زیادكردنی پشكی ئاوەكەی شكستیهێناوە.
به‌قسه‌ى ناوبراو لەوه‌ته‌ى هاوینی ساڵى 2021ـەوە نیشانەكانی وشكەساڵی لە ناوچه‌ى ئههواڕهكان ده‌ركه‌وتوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی بەرپرس لە هۆڕەكان ئەم دۆسیەیان پشتگوێخستووە.
وشكەساڵی وای لە دانیشتوانی ناوچەى ئههوارهكانى عێراق كردووە، شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و ئاژەڵ و گامێشەكانیان بگوازنەوە و روو لە ناوچەكانی دەوروبەری بەغدا بكەن.
بە وتەی عەباس سالم بەڕێوەبەری گشتی سامانى ئاژەڵ له وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق، تا ئێستا زیاتر لە حه‌وت هه‌زار گامێش له‌ناوچه‌كانى ئه‌هوار مردوون.
روونیكردووه‌ته‌وه، هۆكارى مردنى ئه‌و گامێشانه وشكه‌ساڵییه، له‌لایه‌ك كهمئاوى دروستكردووه و له‌لایه‌كى دیكه‌ش نه‌خۆشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سادق عەتیە، پێیوایه، دانیشتووانی ناوچەی هۆڕەكان كاریگەری ئه‌و دۆخه‌یان زیاتر لەسەر بووە، بۆیە بەشێكیان دوای لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان بۆ گەڕان بەدوای ژیاندا، كۆچیان بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق كردووە.