شەش تۆن خواردن لە خوانی خەڵک دوور خرایەوە
964+
فەهمی نەبی
قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، لە ماوەی یەک مانگدا بە تەنیا لیژنەی یەکی قایمقامیەت، زیاتر لە شەش تۆن خۆراکی خراپبوویان لەناو بردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی ئاماری مانگی تەمموزی لیژنەی یەکی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ئامارەکە کە لە 1.7 تا 31.7، لە دوکانەکان و بازاڕی شاری سلێمانی زیاتر لە شەش تۆن و 500 کیلۆگرام خواردنی خراپبوویان لەناو بردووە.
تاهیر لهتیف، نوێنهری تهندروستی و سهرۆكی لیژنهی یهكی قائیمقامیهتی سلێمانی دەڵێت، دوکاندارەکان ویستویانە ئەو کاڵا بەسەرچووانە ساغبکەنەوە.
ئەو لیژنەیە لە ماوەی مانگێکدا 221 سەردانیان ئەنجامداوە، لەو ژمارەیە 25 پسولەی سەرپێچیان کردووە.