500 دۆنم زەوی بۆ کۆلێژی کشتوکاڵی کفری دابینکرا
964+
توانا نەقی
وەک وەڵامدانەوی یەکێک لە داخوازییەکانی هاوڵاتیانی کفری بڕی 500 دۆنم زەوی تەرخانکرا بۆ کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵی کفری.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی هەرێم بڵاویکردەوە، دابینکردنی ئەو زەوییە وەک پشتیوانی و وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەرانی کفرییە.
داواکارییەکە لەلایەن هاوڵاتیان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆی گەرمیان و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیانەوە بووە.
کۆلێژی ئەندازیاری کشتوکاڵ لە قەزای کفری سەربە زانۆکی گەرمیانە و چەندین خوێندکار لەوبەشدا دەخوێنن وەزارەتی کشتوکاڵ وەک پەرەپێدانێک بەو کەرتە و بەو کۆلێژە ئەو 500 دۆنم زەوییەی بۆ تەرخان کردوون.
زیاتر لە سێ هەفتەیە بەشێک لە هاوڵاتیانی کفری خێمەیان هەڵداوە و بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بۆ داواکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلیکار و ئاوڕدانەوە لە قەزاکەیان.