بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون لە هەرێمی کوردستان زیادی کردووە

964+

فەهمی نەبی

ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەریدەخەن، هەرێمی کوردستان بۆ بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون تواناکانی گەیشتووەتە 109.8 تۆن لە ساڵێکدا.

هەر بەپێی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان، تا ئێستا مۆڵەت دراوەتە حەوت کارگەی دروستکردنی زەیتی زەیتون، لەهەولێر هەریەکە لە کارگەکانی کۆمەڵەی هەرەوەزی، زەمزەمین و ئەربیل فید هەن، لە سلێمانی کارگەی رانیە هەیە، لە دهۆک لە قەزای شێخان کارگەی کەنار هەیە، لە هەڵەبجە کارگەی راسان هەیە، لە گەرمیانیش کارگەی کەلار.

بە پێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ، لە هەرێمی کوردستان، هەزار و 340 جوتیار لەو بوارەدا کاردەکەن.

سەرچاوە زانستییەکان لە بارەی زەیتی زەیتون دەڵێن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینی Omega 3 و Omega 6، چەند سوودێکی هەیە لەوانە، مەترسییەکانی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشی سوودی هەیە، مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە.