به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا
رۆیته‌رز: تیمێکی دانوستانكاری قه‌ته‌ری گەیشتنە تاران
فەرهاد حەسەن
بەپێی قسەی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمێكی دانوستانكاری قه‌ته‌ری به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته تاران بۆ یارمه‌تیدان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.
سەرچاوەکە ئەم قسەیەی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز کردووە و وتویەتی، ده‌وحه كه رۆڵی نێوه‌ندگیری له شه‌ڕی غه‌ززه و چه‌ند گرژییه‌كی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا بینیووه، تاوەکو ئێستا خۆی له وه‌رگرتنی رۆڵی نێوه‌ندگیری له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران به‌دوورگرتووه، دوای ئه‌وه‌ی له دوایین ململانێدا له‌لایه‌ن موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانه‌وه كرایه ئامانج.
ئەوەشی روونكردووەته‌وه، تیمە قه‌ته‌رییەکە هه‌وڵده‌ده‌ن هاوكاربن به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی كۆتایی كه كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنرێت و چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران بكات.