محاویلەی کارەبا، فۆتۆ: کارەبای سلێمانی
له سلێمانی پرۆژه‌یه‌كی نوێی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی كاره‌بای راگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له په‌یجی فه‌رمیی خۆی بڵاویكرده‌وه، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با و به بڕی زیاتر له 117 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پرۆژه‌كه بریتییه له دانانی ستوون و محاویله بۆ گه‌ڕه‌كی دارتووی حاجی حارس بۆ سووككردنی لۆدی محاویله‌ی 33+35 فیده‌ری 283 له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی، ئەمەش دەبێتە هۆی باشتربوونی پێدانی کارەبا و کەمتر کوژانەوەی لە گەڕەکەکەدا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پرۆژەکە له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بڕیاریشه له ماوه‌ی 55 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.