رێگەی نێوان سلێمانی و سەدیدسادق و زەڕایەن نۆژەن دەکرێتەوە
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
رێگەی نێوان سلێمانی و سەیدسادق و زەڕایەن نۆژەن دەکرێتەوە و چاڵی و رۆچوونەکانی چاکدەکرێنەوە.
رۆژی سێشەممە 18.7.2023، لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی، سەردانی رێگەکەیان کردووە و سەرقاڵی ئامادەکردنی دەرخستەیەکن بۆی.
ئاوارە حەمەشەریف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن بە 964ـی راگەیاند، لەگەڵ لیژنەکە بوون و چاوەڕێن راپۆرتی لیژنەکەن بچێتەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەدانکردنەوە و بودجەکەی دیاری بکرێت و دەست بە کاری نۆژەنکردنەوەکە بکرێت.
وتیشی، “نازاندرێت کەی کاری نۆژەنکردنەوەکە تەواو دەبێت، بەڵام رێگەکە 25 کیلۆمەتر درێژە و هەموو چاڵی و رۆچوون و تاسەیەکی چاک دەکرێت”.
پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر