تا ئێستا “قاسم” دیار نییه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره سبه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و ئه‌لقاسم له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕوو ببنه‌وه، كه دوایاریی هه‌ردوو یانه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا، به‌ڵام تا ئێستا یانه‌ی ئه‌لقاسم نه‌گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر.
یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ سبه‌ی كۆتایی دێت و وهرزێكێ دوورودرێژ ته‌واو ده‌بێت، جگه له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ، سبه‌ی چه‌ند یارییه‌كی دیكه ده‌كرێن.
یانه‌ی هه‌ولێر بڕیاره له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لقاسم یاریی بكات، به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یانه‌ی ئه‌لقاسم له یارییه‌كه‌دا ئاماده نابن.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر، به 964ی راگه‌یاند، “هێشتا یانه‌ی ئه‌لقاسم نه‌هاتوون، نازانین دێن یان نا، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌كاریی خۆمان بۆ یارییه‌كه ده‌كه‌ین”.
له‌م وه‌زه‌دا یانه‌ی شوڕته بووه پاڵه‌وان، هه‌روه‌ها هه‌ر چوار یانه‌كه‌ی كوردستان “هه‌ولێر، دهۆك، زاخۆ و نه‌ورۆز” مانه‌وه‌ی خۆیان له خوله‌كه‌دا مسۆگه‌ر كرد.