نەوت دابەزی
964+
كوردستان ئەحمەد
ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 79دۆلار و 47 سەنتە و بەبەراورد بە دوێنێ چوار شەممە نرخەكەی 17 سەنت گۆڕاوە.
یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكسازیش لە بازاڕەكانی جیهاندا بە75دۆلار و 35 سەنتە بەبەراورد بە رۆژی چوار شەممە 26 سەنت دابەزوە.
شیكەرەوانی ئابوریی ماڵپەڕی بلۆمبێرگ لەبارەی دابەزینی نرخی نەوتەو دەڵێن، ئەم گۆڕانكاریانە پەیوەستن بە خواست لەسەر نەوت، ئێستا خواست كەمی كردووە.
سعودیەش رایگەیاندووە بە خواستی خۆیان رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکەنەوە، پێشبینی دەکرێت وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەش ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەم بکەنەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.
بەرزترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2023 لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بوە، کە گەیشتوەتە 12 ملیۆن و 168 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا کەمترین ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە مانگی نیسان
بووە، ئەو کاتەش ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت بوە بۆ 10 ملیۆن و 942 ملیۆن بەرمیل.