تۆزێك بەرزبوەتەوە

پێنج  هەفتەیە زێڕ جێگێرە

964+
كوردستان ئەحمەد

ئەمڕۆ یەك ئۆنسە زێڕ بە 1978 دۆلارە و لە ماوەی پێنج هەفتەی رابردوودا نرخەكەی تەنیا چەند سەنتێكی زۆر كەم بەرزبووەتەوە.

هەندرێن وەرتی، سەرۆكی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستان، بە 964ی وت، هێشتا گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ لە كایەی سیاسی و ئابوری جیهانیدا رووینەداوە، بۆیە نرخی زێڕ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، هەرچەندە روسیا لە گۆرانكاریەكانی نرخی دانەوێڵەدا جوڵەی سیاسی هەیە، بەڵام كارێكی ئەوتۆ لە سەر زێڕ ناكات.

گۆڕانكاریەكانی نرخی زێڕ پەیوەستە بە گۆڕانكاری لەسەر خواست و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی نرخی دۆلار لە ئاست دراوە جیهانیەكاندا.

ئەمڕۆ نرخەكان لە بازاڕدا بەم شێوەیەیە:

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 475 هەزار دینارە

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 435 هەزار دینارە

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 415 هەزار دینارە

نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 355 هەزار دینارە

عێراق یەكێكە لە وڵاتە گەورەكانی بازرگانیكردن بە زێڕ و خاوەنی یەدەگێكی زۆرە، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە 96.3 تۆن بەوەش رێژەی لە 8.1% ی  کۆی یەدەگەکانی دیکەی پێکهێناوە، هاوكات ئەمەریکاش وەک یەکەم وڵات توانیویەتی پارێزگاری لە پێگەکەی خۆی بکات و یەدەگی زێڕی  8 هەزار 133 تۆنە ، لە دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە یەدەگی  3 هەزار و 362 تۆن.