پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ هونەرمەدانی کورد و عەرەب. وێنە:964
نایانەوێ هونەر و سیاسەت تێکەڵ ببێت
هونەرمەندانی کورد و عەرەب پێشانگای هاوبەشیان کردەوە
964
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری لە شاری هەولێر، پێشانگایەکی تایبەتی بۆ هونەرمەندانی کورد و عەرەب لە گەلەری میدیا کردەوە.
پێشانگاکە، تایبەت بوو بە هونەری شێوەکاری و فۆتۆگرافی لە هەرێمی کوردستان وعێراقدا.
ئازاد لەشکری، بەڕێوەبەری هونەری شێوەکاریی هەولێر بە 964ی وت، “بە پێویستمانزانی، لەگەل سەندیکای هونەرمەدانی لقی هەولێر، کارێکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندانی عێراق ئەنجام بدەین، چونکە ئامانجی ئێمە ئەوەیە هونەر تێکەلی پرسە سیاسیەکان نەکەین و زیاتر لێک نزیکببینەوە، هونەرمەندانی بەسرە، بەغدا، تکریت، سلێمانی و تەنانەت قامیشلو و کۆبانێش بەشدارن.
پێشانگایەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 16.7.2023کرایەوە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 86 هونەرمەند بەشدارن، نزیکەی 100 تابلۆ و فۆتۆ لە پێشانگاکەدا نمایش کراون.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا