پێشانگایەکی تایبەت بە زانکۆ و قوتابخانەکان کرایەوە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

بۆ زیاتر ئاشناکردنی قوتابییانی پۆلی 12  شەشەمین پێشانگای زانکۆ و قوتابخانەکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات کرایەوە.

پێشانگاکە تایبەت بوو بە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان.

د. سەرهنگ عومەر، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە 964ی وت: بۆ جاری شەشەمە ئەم پێشانگایە دەکەینەوە بۆ ئاشناکردن و ناسینی قوتابییەکانە بە قوتابخانە ئەهلییەکان و زانکۆ ئەهلی و حکومییەکان بۆ ئەوەی بزانێت چ زانکۆیەک هەڵدەبژێرێت و لە ئاست و توانستیان شارەزابێت، قوتابی دەتوانێت لەماوەی سەعاتێک  تەواوی زانکۆکان بناسێت.

ئەم پێشانگایە بوەتە هۆکارێک بۆ ئەوەی زانکۆکان زیاتر گرنگی بەخۆیان بدەن و بتوانن لێرە ریکلامێکی باش بۆخۆیان بکەن.
لەپێشانگاکەدا 30 زانکۆی ناوخۆیی و دوو قوتابخانە تێدا بەشداربوون، بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو هەشتی شەو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی