"دوو مانگ زیاترە بێ ئاوین و مێش و مەگەس ژیانیان لێ تاڵ کردووین"
هێشتا هاوین نەهاتووە دانیشتووانی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک زاریان وشک بووە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
هێشتا هاوین نەهاتووە دانیشتووانی گەڕەکی دەروازەی کەرکوک زاریان وشک بووە و دەڵێن، دوو مانگ زیاترە بێ ئاون و مێش و مەگەسیش ژیانی لێ تاڵ کردوون.
ئەمڕۆ بەشێکیان هاواریان لێ هەستا و ناڕەزاییان دەربڕی، عادل ئەحمەد یەکێک لە پیاوماقوڵانی گەڕەکەکە بە 964ـی وت، “دوو مانگ و نیوە یەک قەترە ئاو نەهاتووە بۆ ئێرە، هەر ئەڵێن دێ، چارەی دەکەین و هیچیش، زستانان تراکتۆر لێرە دەرناچێ، ئێستاش شەوان مێشوڵە نایەڵێ بخەوین و بە رۆژیش ئاو نییە ئیش بە موبەریدە بکەین، بۆیە خەو و خواردنمان لێ حەرام بووە”.
وەک خۆیان دەڵێن، چەند جارێک داوایان لە کاربەدەستانی شار کردووە، کێشەی کەم ئاوی و نەبوونی خزمەتگوزاریان بۆ چارەسەر بکەن، بەڵام سوودی نەبووە و تا ئێستا نەچوون بەدەمیانەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری