نەبوونی نەختینە لە بانک کێشە بۆ تەندروستی گەرمیان دروست دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

نەبوونی نەختینە لە بانک کێشە بۆ تەندروستی گەرمیان دروست دەکات و بەو هۆیەوە “کۆمپانیاکانی دەرمان ئامادەی وەرگرتنی تەندەر نین بۆ هێنانی دەرمان”.

جگە لە نەبوونی دەرمان ئەو کێشەیە وای کردووە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیش وەک پێویست پێشکەشی هاوڵاتیان نەکرێن.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدوای ئەو کێشەیەدا چووە و داواکەیان لە رێگەی ئەنجومەنەکەیانەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرز دەکاتەوە.

کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “بەداخەوە کێشەی نەبوونی نەختینە لە بانک بۆ تەندروستی گەرمیان بووە بە کێشە و پێویستی بە چارەسەری خێرایە تا خزمەتگوزارییەکان وەک ئەوەی پێویستە بە هاوڵاتیان بگەیەنن”.

روونیشیکردەوە، کێشەکەیان دەباتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لەوێشەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار دەکاتەوە.