سەرۆکایەتی هەرێم داوا دەکات کۆمیسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراقی ئاماده‌يى نيشان بدات بۆ سه‌رپه‌رشتيكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

لە نووسراوێكى فه‌رميدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، بە پێی فەرمانی ھەرێمیی ژمارە (90) لە 26.3.2023، بڕیار دراوە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 18.11.2023 بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای کردووە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق سەرپەرشتی ھەڵبژاردن بکات لە کاتی دیاریکراودا، یانیش لەگەڵ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا‌کانی عێراق لە رێکەوتی 18.12.2023.

نووسراوەکە رۆژی دووشه‌ممه ‌10.7.203 دەرکراوە و واژۆى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانی لەسەرە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنى عێراق، ھەفتەی داھاتوو کۆبوونەوەی لەسەر دەکەن بۆ بڕیاردان لەوەی ئاخۆ لەو وادەیەدا دەتوانن ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن، یان نا.

لە رێکەوتی 26.3.2023، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایه‌تی هەرێمی کوردستان لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا فەرمانی هەرێمیی ژمارە 90ـی 2023 خوێندەوە، کە رۆژی 18.11.2023 وەک رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دەستنیشانکراوە.