شۆفێرێكیان بێهۆشكردووە

لە شارەزوور چوار كەس دەستگیركران رێگرییان لە خەڵكی كردووە

964+
كوردستان ئەحمەد
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان چوار كەسی لە شارەزوور دەستگیركرد، رێگرییان لە خەڵكی كردووە و پارەیان لێ بردوون.

چوار كەسەكە دوانیان ژنن، دوانەكەی دیكەش پیاون، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی دەربەندیخان- زەڕایەن ئۆتۆمبێلێكیان راگرتووە و شۆفێرەكەیان بێهۆشكردووە و پارە و كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكەیان بردووە.

پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبوك نوسیویەتی، ئەو چوار كەسە بەشێوەی باند كاریانكردووە، لە رابردووشدا كاری لەوشێوەیان كردووە.

له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه‌ تۆمه‌تباران له‌شۆفێری‌ توتۆمبێله‌كه‌یان دزیبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به‌تۆمه‌تباران بوو، پۆلیس وادەڵێت.