یەبەشە چیاى شەنگال رادەست دەکات و هێزەکانى تورکیاش لە عێراق دەکشێنەوە
964+
وریا فەتاح
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا زنجیرەیەک لێدوانی هەستیاری لەبارەی پرسی چەک، کشانەوەی هێزە بیانییەکان، دۆخی شنگال و ئاڵۆزییە ناوچەییەکان خستەروو، و رایگەیاند کە وڵاتەکەی لە مەترسیی گەمارۆیەکی نێودەوڵەتی رزگار کردووە و تا ساڵی 2027 کۆتایی بە دیاردەی چەکداری لە دەرەوەی دەوڵەت دەهێنرێت.
گرنگترین تەوەر و لێدوانەکانی سەرۆک وەزیران:
📌عێراق چەند رۆژێکی مابوو بکەوێتە گۆشەگیریی نێودەوڵەتی و کشانەوەی باڵیۆزخانەکان.
📌رۆژئاوا باوەڕی وابوو کە دەوڵەتی عێراق لەلایەن چەند گروپێکەوە رفێنراوە، بەڵام مەترسییەکەمان تێپەڕاند.
📌مەلەفی چەک لەگەڵ سێ گروپ کۆتایی هاتووە و گفتوگۆ لەگەڵ چوار گروپی دیکەش بەردەوامە.
📌تا 30ـی حوزەیرانی 2027 هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت نامێنێت.
📌 ئەم بڕیارە پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە، تەنانەت یەک سەربازی ئەمریکیش، تەنانەت بە ناوی راوێژکاریش لە عێراق نەماوە.
📌لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئەوەی هێزەکانی تورکیا خاکی عێراق جێبهێڵن.
📌بنکەی سەربازیی باشیک رادەستی سوپای عێراق دەکرێتەوە.
📌لێکتێگەیشتن لەگەڵ هێزەکانی یەبەشە کراوە بۆ ئەوەی چیای شنگال رادەست بکەن.
چەکدارەکانى یەیەشە لەناو حەش*دی شەعب*یدا جێگیر دەکرێن.
📌داخستنی سنوورەکانی عێراق و ئێران لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکیاندا نییە.
شەڕی گەندەڵی بەردەوام دەبێت
📌رەنگە ئەم شەڕە بە لەدەستدانی نزیکترین هاوڕێکانم تەواو بێت.