له‌ قه‌ڵادزێ نۆ تۆن ماده‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناوبران

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لیژنە تایبەته‌كانى قایمقامیەتى قه‌ڵادزێ، ماوه‌ى شه‌ش مانگه‌ هه‌رچی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و ماده‌ى به‌سه‌رچوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو، ئه‌مڕۆ له‌ناویان برد.

ته‌واوى خۆراك و ماده‌ به‌سه‌رچووه‌كان نۆ تۆن بوون، به‌ چه‌ند ئوتومبێلێكی قه‌لاب بردیانه‌ شوێنێكی دوور له‌ ئاوه‌دانى قه‌ڵادزێ و له‌ناویان بردن.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت بە هاوکاری هۆبەی ئابووری یاردەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ و مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی پشدەر و بنکەی پۆلیسی شارەوانی قەڵادزێ و بنکەکانی ئاسایشی سەنگەسەر، هەڵشۆ، هێرۆ، ژاراوە، ئیسێوە و زەڵێ، له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا دەستیان بەسەردا گرتبوو.

قایمقامیه‌تى قه‌ڵادزێ، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و كاره‌یان له‌پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ خۆراك و كه‌لوپه‌لانه‌ له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا له‌ شوێنێك كۆكرابوونه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ناو بران.