قه‌ره‌داغ به‌ده‌ست گه‌شتیارانه‌وه بێزاره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى سێ گوندى قه‌ره‌داغ پڕ بووه له پاشماوه و خاشاكى گه‌شتیاران و شاره‌وانى ئه‌و قه‌زایه‌ش به هاوكاری كۆمپانیایه‌كى ژینگه‌یی پاكیده‌كاته‌وه.
قه‌ره‌داغ وه‌ك ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاری خه‌ڵكێكى زۆر رووی تێده‌كات، به‌ڵام شاره‌وانى ئه‌و قه‌زایه گله‌یی هه‌یه كه هۆشیاری ژینگه‌ى لای ئه‌و گه‌شتیارانه كه‌مه، بۆیه سروشتى ئه‌و ناوچه‌چه‌یان به‌پیسی به‌جێدێڵن.
رێگای سەرەکی گونده‌كانى گەرەزیل، قارەمان، ولیان، له‌و شوێنانه‌ن كه گه‌شتیاران پاشماوه‌یه‌كی زۆریان لێ به‌جێهێشتووه.
دلیڤا عه‌لى، سه‌رۆكى شاره‌وانى قه‌ره‌داغ، به 964ـى وت، ئه‌وان پێشتر له رێگه‌ى كۆمپانیای ئۆڕانوسه‌وه رۆژانه جارێك پاشماوه و خاشاكی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان و گونده‌كانیان كۆده‌كرده‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئێستا گرێبه‌ستى ئه‌و كۆمپانیایه وه‌ك جاران نیه مانگانه 10 جار خاشاكى ئه‌و شوێنانه كۆده‌كه‌نه‌وه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، گه‌شتیاران كه سه‌ردانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن هۆشیاری ژینگه‌ییان كه‌مه و ناوچه‌كه‌یان به پیسی به‌جێدێڵن.
وتیشی “جێگای داخە تائێستا ھۆشیاری گه‌شتیاران نەگەیشتوەتە ئەو ئاستەی، ئه‌و شتوومەکەى کە فڕێیدەدات له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی كۆیبكاته‌وه، یان بیخاته ناو کیسی نایلۆنەوە”.
باسی له‌وه‌شكرد، له سنووره‌كه‌یان هیچ كارگه‌یه‌كی ریسایكلین نیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه و خاشاكه‌كانى قه‌ره‌داغ.