بێبەرامبەر پێوەری زیرەک وەربگرە

چیتر پێوەری میکانیکی کارەبا مەکڕە

964+

پێشەوا محەمەد

لەمەودوا ئەوانەی لە سلێمانی هاوبەشی کارەبا دەکەن یاخود بۆ نهۆمی دووەم رایدەکێشن پێویست ناکات پێوەری میکانیکی بکڕن و دەتوانن پێوەری زیرەک بێبەرامبەر وەربگرن.

پێشتر دەبوو کەسی داوکار پێوەری میکانیکی بکڕێت و دواتر پێوەری زیرەکیش ببەستێت، بەڵام ئێستا کارەبای سلێمانی پێوەرێکی زیرەکی دابین کردووە، کە کاری هەردووکیان دەکات.

“پێوەرە زیرەکەکە لە ئێستادا بە بێبەرامبەر دەدرێتە هاوڵاتیان، بەڵام نازانم تا کەی بەو جۆرە دەمینێتەوە”، ئەوە قسەی سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانییە بۆ 964.

دەشڵێت، ئەو پێوەرە تەنیا لە بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەستدەکەوێت و لە بازاڕ نییە.