فه‌تاتی كه‌ركوك سێ گرێبه‌ستی نوێكرده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوك رایگه‌یاند، گرێبه‌ستی سێ یاریزانی تیپی تۆپی ده‌ستی یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه.
یانه‌كه له سۆشیال میدیا بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستی هه‌رسێ یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی بەهار عوسمان، بریا سلێمان و کاڵی رەئوفی نوێكرده‌وه، كه وه‌رزی رابردووش بۆ یانه‌كه یاریی كردووه.
كاژین فه‌رزنده سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی ده‌ستی یانه‌ی فه‌تاتی كه‌ركوك، به 964ی راگه‌یاند، چه‌ند گرێبه‌ستێكی دیكه‌شیان نوێكردووه‌ته‌وه و یاریزانی دیكه‌شیان هێناوه‌ته تیپه‌كه‌یان، به‌ڵام هێشتا رایاننه‌گه‌یاندووه.
یانه‌ی فه‌تات یانه‌یه‌كی وه‌رزشی تایبه‌ت به خانمانه و له شاری كه‌ركوكه.