نه‌وت و زێڕ گران بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
نرخی نەوت بە رێژەی 3٪ له‌گه‌ڵ داخشتنی بازاڕه‌كان له رۆژی هه‌ینیدا بەرزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، هەروەها نرخی زێڕیش بەرزبووەوه.
به پێی زانیاریی میدیاكانی تایبه‌ت به نرخی نه‌وت و زێڕ له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 1.95 سەنت بەرزبووەوە و گه‌یشته 78.47 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 2.60 سه‌نت بەرزبووەوە و نرخی گه‌یشته 73.86 دۆلار
نزیكه‌ی دوو مانگه، ئه‌مه بەرزترین ئاسته، كه نرخی نەوت پێی ده‌گات، به تایبه‌تی هه‌ردوو جۆری نه‌وتی ئه‌مریكا، كه هەفتانە 5٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌بینی و گه‌یشته 1925 دۆلار، كه له كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا له دوێنێ هه‌ینی، نزیكه‌ی 15 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
دۆلار.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ زیاتر به‌هۆی زیادبوونی هه‌لی كاره له ئه‌مریكا، كه واده‌كات بانكه‌كان سوودی بانكی به‌رز نه‌كه‌نه‌وه، هاوكات پێشبینیش ده‌كرا نرخی زێڕ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه.