وەزارەتی کۆچ: 189 ئاوارەی ئێزدی گەڕانەوە شنگال
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی 189 ئاوارەی ئێزدی بۆ ناوچەکانیان لە دهۆکەوە بۆ قەزای شنگال راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023، پیر دهیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى راگەیاند، تا ئێستا 1490 کەس کە ئاوارەی شنگالن ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە.
هەر خێزانێکی ئاوارەی کەمپی شاریا کە خۆویستانە دەگەڕێتەوە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران (IOM) خانووەکەیان بۆ چاکدەکرێتەوە و هەزار دۆلاریان پێدەدرێت، دواتریش 600 دۆلار وەردەگرن.
ئەوانەشی کە بەبێ ئاگاداری ئەو رێکخراوە دەگەڕێنەوە، خانووەکانیان بۆ نۆژەنناکرێتەوە، تەنیا یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار وەردەگرن.
IOM رێكخراوى نێودهوڵهتى كۆچی سهر به نهتهوهیهكگرتووهكانه گرنگی به بارودوخى ئاوارهكان دهدات و له زۆربهى رووهكانهوه هاوكارییان دهكات.