پێشمەرگە لە پاڵەوانێتی عێراق دەدرەوشێتەوە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

تیپی تێنسی سەر زەوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە پاڵەوانێتی عێراق دەدرەوشێتەوە.

دوای ئەوەی لە شاری هەولێر گەڕی یەکەمی رکابەرییەکانی خولی عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی پێنجشەممە لە شاری بەغدا و بە بەشداری 12 یانە، گەڕی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراق دەستیپێکرد.

رۆژین ئەکرەم یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە شاری بەغداوە بە 964ـی وت، دوای ئەوەی گەری یەکەم توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن، بەهەمان گروتینەوە خۆیان بۆ ئەم گەرەش ئامادەکردووە.
وتیشی، هەرسێ یاریزانەکانی یانەی پێشمەرگە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ تاوەکو تیپەکەیان لە ریزی گەورەکانی عێراق بهێڵنەوە.

لە یەکەم رۆژی رکابەرییەکان یانەی پێشمەرگە رووبەڕووی ئەلحور بووەوە، لە یاری یەکەمدا ئالان سەلام بە دوو سێتی بێ وەڵام شکستی بە محەمەد قەیس هێنا کە خاڵی سێتەکان بریتی بوون لە 6-1 و 6-2، دواتریش رۆژین ئەکرەم سەرکەوت بەسەر حسێن عەلی و خاڵی سێتەکانیش 6-0 و 6-0 بوون.