"کڕیارەکان زیاتر بۆ شەربەتیانە"

کاڵەکی شارەزوور ئامادەیە

964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

کاڵەکی شارەزوور هاتووەتە بازاڕەوە و نرخی کیلۆیەکی لە عەلوەکەی سلێمانی 750 دینارە، فرۆشیارێکی بەرهەمەکە دەڵێت، خەڵک زیاتر بۆ کردن بە شەربەت دەیکڕن.

هەفتەیەکە کاڵەکەکە لە زەوییە دێم و بەراوەکانی دەشتی شارەزوور پێگەیشتووە.

بەهۆی ئەوەی جارێ تەنیا کاڵەکی شارەزوور هەیە نرخەکەی بەرزە.

“لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی عێراقیش خواستێکی زۆر لەسەر کاڵەکی شارەزوور هەیە و زیاتریش دەکرێت بە شەربەت”، ئەوە قسەی کاروان مەحمود، فرۆشیاری کاڵەکە لە عەلوەکەی سلێمانی بۆ 964.

روونیشیکردەوە، ئەگەر کاڵەکی ناوچەکانی تر پێبگات نرخەکەی دەبێت 450 بۆ 500 دینار بۆ هەر کیلۆیەک.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد