لە 60 رۆژدا تەواو دەکرێت

شوێنی دروستکردنی شێڵتەری سەگە بێلانەکانی کەرکوک گۆڕاوە

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی نزیککردنەوەی لە ئاو و کارەبا، شوێنی دروستکردنی سەگە بێلانەکانی کەرکوک گۆڕاوە و بڕیارە پڕۆژەکە لە ماوەی 60 رۆژدا تەواو بکرێت.

پێشتر زەوییەک لە حەی سناعەی کەرکوک دابین کرابوو، بەڵام ئێستا بۆ تەرجیل گواستراوەتەوە، هۆکارەکەشی نزیککردنەوەی پڕۆژەکەیە لە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاو و کارەبا.

نزیکەی سێ هەزار سەگی بێلانە لەناو شاری کەرکوکدا بوونیان هەیە.

هاوڕێ رەحمان زەنگەنە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، گواستنەوەی شوێنەکە بووە هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژەکە.

وتیشی، “بوودجەی پڕۆژەکە 249 ملیۆن دینارە و پارێزگای کەرکوک دابینی کردووە و ئێستا کارکردنی تێدایە و بە 60 رۆژ تەواو دەکرێت”.