ئێمباپێ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پاریس سانجێرمان 500 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته ئێمباپێ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئۆفه‌رێكی نوێی پێشكه‌شی ئێمباپێی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی كردووه و بریتییه له 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ چوار ساڵ.
به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا ئاشكرای كردووه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ رازیكردنی كیلیان ئێمباپێ ده‌سته‌واره‌ی 500 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش كردووه، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی تا هاوینی 2027 نوێبكاته‌وه.
ئۆفه‌رێكه بۆ هه‌ر وه‌رزێك 100 ملیۆن یۆرۆیه بۆ ئێمباپێ، له‌گه‌ڵ 100 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌ك پاداشت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت یانه‌ی ریال مه‌درید هیچ هه‌نگاوێك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێ ناهاوێژێت، تا پاریس یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزانه‌كه ده‌ستپێنه‌كات.
ئێمباپێ گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ پاریس كۆتایی دێت، راشیگه‌یاندووه نوێی ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی پاریسی ناچار كردووه فشار له یاریزانه‌كه بكه‌ن گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، یان یانه‌كه له‌م هاوینه‌دا جێبهێڵێت، چونكه وا بمێنێته‌وه، هاوینی داهاتوو بێ به‌رامبه‌ر پاریس جێده‌هێڵێت.