"کرملین پارەیەکی زەبەلاح خەرج دەکات"
بەریتانیا لە هێرشی ئەلیکترۆنی روسیا تۆقاوە
بڵند عەلی
بەریتانیا لە هێرشی ئەلیکترۆنی روسیا تۆقاوە و ناوەندێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە دەکاتەوە.
ترسی لەندەن لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی کرملین بابەتێکی تازە نییە و پرسێکی مێژووییە.
لە پەراوێزی لوتکەی کۆمەڵەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ئەندی بێرنام سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارەکەیدا هۆشدارییەکی توندی دا لەسەر هێرشە ئەلیکترۆنی و ئەو زانیاریانەی روسیا لەبارەی بەریتانیا بڵاویان دەکاتەوە، بۆیە دامەزراندنی ناوەندێکی بەرگری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو هێرشانە راگەیاند.
بەقسەی بێرنام، کرێملین ساڵانە نزیکەی 1.3 ملیار پاوەند کە بە نرخی ئێستا دەکاتە (زیاتر لە یەک ملیار و 700 ملیۆن دۆلار) بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ و هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە و دەزگا ئەمنییەکانی بەریتانیا خەرج دەکات.