تەڕ و خڕ و پڕ شیلەیە

نۆبەرەی هەنجیر لە زەڵم پێگەیشت

964+
نۆبەرەی هەنجیر لە زەڵم و چەند گوندێكی دیكەی هەورامان پێگەیی و باخەوانەكانیش دەستیان بە چنینەوە كرد

هەنجیری ئەمساڵ،گەورە و پڕ ئاو شیرینە، شیلەیەكی لینج و زۆری هەیە و سێ رەنگی هەیە، زەرد و سورباو رەش.

لە گوندی زەڵم، هەنجیری زەردی قەبارە گەورەی هەیە، خواستێكی زۆری لەسەرە و تامێكی ئێجگار جیاوازی هەیە.

جەبار حسێن، خاوەن باخی هەنجیرە لە زەڵم، بە 964ـی وت،” هەنجیر دەبێت بەیانیان زوو بچنرێت، بكرێتە ناو سەبەتەی تایبەتەوە و زوو رەوانەی بازاڕەكان بكرێت”.

هەنجیری گوندی زەڵم، خواستێكی زۆری لەسەرە، نۆبەرەكەی كیلیۆی 10 بۆ 12 هەزار دینار دەكات، بەشێكی زۆری هەر لەسەر باخەكە دەفرۆشرێت و بەشێكی دیكەی رەوانەی شارەكانی دیكەی سلێمانی دەكرێت.

گوندی زەڵم، شەش كیلۆمەتر لە ناحیەی خورماڵ و 16 كیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە، گوندەكە گەشتیارییە، زۆربەی دانیشتوانەكەی بە باخداری و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن و گوندەكە بە قەتپاڵی چیایەكەوەیە و دەكەوێتە دۆڵی زەڵمەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):

+964صورة من منصة (شبكة):

+964صورة من منصة (شبكة):