شۆفێره‌كه‌ ئامۆزایانه‌

له‌ سلێمانى ئۆتۆمبێل لە دوو خوشکی دا

دیلان محەمەد جەزا

دواى نیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ، لەسەر شەقامی چوارچرا له‌ سلێمانى، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب له‌ دوو خوشك ده‌دات، یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ستده‌دات و دووه‌میشیان بریندار ده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هاتوچۆى سلێمانى به‌ 964ـى وت، هۆكاره‌كه‌ى خێرایی لێخوڕینە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.

بەپێی زانیاریەکانی 964،  ئێستا ته‌رمى یه‌كێك له‌و دوو خوشكه‌ له‌ پزیشكى دادییه‌ و دووه‌میشیان برینداره ‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌، شۆفێرى ئوتومبێله‌كه‌ ئامۆزاى ئه‌و دوو خوشكه‌یه‌ و ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن