ساڵح ئاغا ئاگری گرتووە و ئاگرکوژێنەوە ئاگای لێ نیە

964+

هونەر فارس – گەرمیان

ئاگرێکی گەورە لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان کەوتووەتەوە و ئاگرکوژێنەوەش ئاگای لێ نیە.

ئەمشەو 2.7.2023، ئاگرێک لە نێوان کەلار- گوندی ساڵح ئاغا کەوتووەتەوە، تا ئێستاش کڵپەی ئاگرەکە بە ئاسمانەوەیە.

شایەتحاڵێک کە لەکاتی ئاگرەکە ڤیدیۆی بۆ 964 ناردووە وتی، ئاگرەکە زۆر گەورەیە، بە دەستی راست و چەپدا ئاگر کەوتووەتەوە، بەڵام ئاگری دەستە راست گەورەترە و هیچ کەسێک لەوێ نییە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی.

لەو ڤیدۆیەدا کە بۆ 964 نێردراوە، ئاگرەکە جاڕ و پوش و پاوان دەسوتێنت و دار سنۆبەرەکانیش لە نێو کڵپەی ئاگرەکەدا دەردەکەون.

“بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکانیش تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ تیمێکی ئاگرکوژێنەوە لە نزیک ئاگرەکە نابیندرێن”.

بۆ ئەو مەبەستە پەیامنێری 964 پەیوەندی بە ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیانەوە کرد، بەڵام بێ ئاگایی خۆی لە کەوتنەوەی ئاگرەکە راگەیاند.

964دەشزانێت، کەوتنەوەی ئاگرەکەی ئەمشەو لەکاتێکدایە دوێنێ بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لە دارستانی سەر روباری سیروان لە گوندی قولەبەرز کەوتەوە و بەهۆیەوە دەیان دار بوون بە خەڵوز.

پێداچوونەوە: توانا نەقی