گەڕەکێکی ئاکرێ بەدەست بێ ئاوییەوە دەناڵێنن

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

ماوەی چوار رۆژە هاولاتیانی گەڕەکێکی ئاکرێ دەلێن ئاویان نییە و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرێش دەلێت ئەوان ئاویان بۆ ئەو گەڕەکە دابینکردووە.

عمر ئاکرەیی، یەکێکە لەو کەسانەی لەگەڕەکی حەجی غەنی دادەنیشێت بە 964ی وت، “چوار رۆژە بێ ئاوین و هەموو ساڵێک ئەمە حاڵمانە لەگەڵ ئاودا و گەڕەک هەبووە نزیکە لە گەڕەکی ئێمە رۆژانە چوار بۆ شەش کاتژمێر ئاویان بۆ هاتووە. کەچی ئێمە بێ ئاوین و داوا دەکەین کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکرێت.

زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ی وت، ئاستی ئاو لە ئاکرێ دابەزیوە، ئەوان بەڕاشکاوی دەلێن لە قەزای ئاکرێ کێشەی کەمی ئاو سەری هەڵداوە و ئەو کێشەیەش نەک تەنیا ئێستا بەڵکو زۆر لەمێژە هەیە بەلام زیاتر لە وەرزی هاوین و هەروەها لە جەژن ئەم کێشەیە زیاتر دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ئاکرا دەڵێت، لە گەڕەکی حاجی غەنی نزیکەی 30 ماڵ ئاویان پێناگات، ئەوان لە رێگەی تانکەرەوە بێ بەرامبەر ئاویان بۆ دابین دەکەن

“نەک تەنیا لەم گەڕەکە کەوا ناسراوە بە گەڕەکی باخچەی مناڵان، گەڕەکی رەوزە لە حەجی غەنی کێشە هەیە بەڵکو ئەم کێشەیە لە گەڕەکەکانی تری ئاکرێ هەیە، و ئێمە 10 تانکەرمان داناوە و هەر مالێک کێشەی ئاوی هەبیت پەیوەندی بە ئیمەوە بکات و بۆیان دابین دەکەین” زرار ئەحمەد وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی