جه‌ژنیان به‌ده‌رفه‌ت زانیوه
له‌شه‌قڵاوه و به‌ستۆڕه دوو بیرلێده‌ر ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا له دوو شوێنى جیاواز دوو بیرلێده‌رى نایاسایی ده‌ستگر كران و ده‌ست به‌سه‌ر ئامێر‌و كه‌لوپه‌له‌كانیشیاندا گیراوه.
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە بڵاویكرده‌وه، له دووه‌م رۆژى جه‌ژندا، له شەقامی گشتی سۆرک، توانیان دەست بەسەر چەند پارچە ئامێرێكی بیری سوری کارەبایی 32 بۆری پلاستیک و دوو تۆپ سۆندەی پلاستیکدا بگرن .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هه‌ولێریش بڵاویكرده‌وه، له یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا مەفرەزەیه‌كى بنکەی خانزاد له‌سه‌ر رێگای قه‌زاى پیرمام نزیك به‌ستۆڕه توانیان ئامێرى بیرلێدان لە جۆرى پایلی درێل و 75 بۆری و سەرە ئەلماس تایبەت بەبیرلێدان دەست بەسەردابگرن کە بەنایاسایی کاری دەکرد.
عه‌میدی پۆلیس، فه‌رمان فازڵ هادی، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند “ئه‌و كه‌سانه جه‌ژنى قوربانیان به ده‌رفه‌ت زانیوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژندا توانراوه له سه‌ر رێگاى پیرمام دوو كه‌س ده‌ستگیر بكرێن، به‌ڵام له شه‌قلاوه بیرلێده‌ره‌كان له‌شوێنى بیره‌كه نه‌مابوون.
وتیشی “په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌كراوه و دادوه‌ر فه‌رمانى ده‌ستگركردنى بۆ كه‌سه نادیاره‌كان ده‌ركردووه”.
روونیكرده‌وه، بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادان لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه به نایاسایی بیر لێده‌ده‌ن.